پەیامی کورد ... ڕەخنە گرەکەی ڤلادیمیر پووتین لە دۆخێکی مەترسیدارە .
میدیاکانی ئاڵمانیا هەواڵ لە دۆخی مەترسیداری ڕەخنە گرەکەی پووتین دەدەن .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە دوای ئەوەی کە ئەلێکسی ناڤالنی لە کافەتریای فڕۆکەخانەیەک لە سیبێریا چای دەخواتەوە ، ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت . پزیشکان ڕایگەیاندووە کە بە ئەگەری زۆر ئەو ژەهرئاوی کراوە . دواتر ناڤالنی بە فڕۆکەیەکی تایبەت گەیندراوەتە نەخۆشخانەیەک لە ئالمانیا . سەرجاوەکانی هەواڵی ئاڵمانیا دەلێن دۆخی تەندرووستی ڕاخنەگرەکەی سەرۆککۆماری ڕووسیا جێگای نیگەرانی و مەترسیدارە .
هێشتا نەخۆشخانەی چریتی لە بەرلین هیچ ووتەیەکی دەربارەی دۆخی ئەلێکسی ناڤالنی دەرنەبڕیوە بەڵام گرووپێک کە فڕۆکەکەی بۆ گواستنەوەی ئەو لە ڕووسیاوە بۆ ئاڵمانیا دەستەبەر کردووە هەواڵ لە مەترسیدار بوونی دۆخی تەندرووستی ئەو دەدەن . نەخۆشخانەکە ڕایگەیاندووە لە دوای تەواو بوونی تاقیکارییەکان باری تەندرووستی ئەو بە میدیاکان ڕادەگەێنین و شی دەکەینەوە .
ناڤالنی یەکێک لە ڕەخنەگرانی دەوڵەتی ڕووسیایە لە بواری فەسادی دەوڵەتی و یەکێک لە دژبەرانی حۆکمڕانی پووتین بەسەر ئەم ووڵاتەوەیە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە