نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 14/3/2018 پێشوازی له قاسم ئه‌لئه‌عره‌جی، وه‌زیری ناوخۆی عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
نێچیرڤان بارزانی و قاسم ئه‌لئه‌عره‌جی، له دیدارێكدا دوا پێشهاته‌كانی گفتوگۆی هه‌ولێر ـ به‌غدا و بڕیاری كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ كرا و هیوایان خواست ئه‌م هه‌نگاوه ببێته هۆی بنیاتنانه‌وه‌ی متمانه و هه‌نگاوه‌كانی دیكه‌ی ناردنی مووچه و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی به‌دوادا بێت. هه‌ردوولا جه‌ختیان له بوونی ئیراده‌ی ڕاسته‌قینه بۆ چاره‌سه‌ری و گرنگیی به‌رده‌وامیی گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق كرده‌وه.
له دیداره‌كه‌دا كه كه‌ریم شه‌نگالی وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، دۆخی ئه‌منیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر خرایه به‌ر باس و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر بره‌ودانی زیاتر به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی ئه‌منی و گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری و كاری هاوبه‌شی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی فیدرال و ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانی هه‌ردوولا بۆ ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ی تیرۆرستان و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر كرده‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە