مووچەی کەم ئەندامانی کوردستان ڕۆژی چوارشەممە دابەش دەکرێت

مووچەی کەم ئەندامانی کوردستان ڕۆژی چوارشەممە دابەش دەکرێت

سكرتێری یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان ڕایدەگەێنێت :  رۆژی چوارشەممە مووچەی کەمئەندامان دابەشدەکرێت.
سامان حسێن، سكرتێری یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، کەمێک پێش ئێستا لالەیەن نووسینگەی وەزارەتی دارییەوە ئاگادارکراوەتەوە کە رۆژی چوارشەممە مووچەی کەمئەندامان دابەشدەکرێت.
دوای تێپەڕبوونی 11 مانگی 2018 تا ئێستا حكومەتی هەرێم تەنها حەوت مووچەی دابەشكردووە ، بەڵام تا ئێستاش نازانرێت دابەش کردنی مووچەی ئەو چەند مانگەی کە دەمێنێتەوە چۆن دەبێت ، لەمبارەشەوە وەزارەتی دارایش هیچ روونكردنەوەیەكی نەداوە.
وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم بڕیاریداوە چیتر خشتەی مووچە بڵاونەكاتەوە و هەموو 30 ڕۆژ جارێك وەزارەتەكان مووچە وەردەگرن و ڕاستەوخۆ خشتەكە بۆ گەنجینەكان ڕەوانە دەكرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە