پەیامی کورد ... مەحموود ئەحمەدی نەژار ، سەرۆککۆماری پێشووی ئێران و ئەندامی کۆمەڵەی زانینی مەسڵەحەتی ڕژیم ، لە نامەیەکدا داوای لە وەزارەتی ووڵاتی ئێران کردووە کە ئیزنی فەرمی پێ بدرێت بۆ بەڕێوەبردنی ڕێپێوانێکی ناڕەزایەتی دەربڕین .
ئەحمەدی نەژاد لە نووسینەکەیدا کە لە تۆڕی تێلێگرام دا بڵاو کراوەتەوە ، ووتوویەتی پێشتر بارەها بۆ بەڕیوەبردنی ئەم دەربڕینی ناڕەزایەتییە داواکاری ڕادەست کردووە ، بەڵام داواکارییەکانی بە بڕو بیانووی جیاواز و بێ هیچ جۆرە سەنەدێکی یاسایی ڕەتکراوەتەوە .
ئەو هەروەها دەڵێ دەیەوێ کە خەڵک بۆ دەربڕینی " ناڕەزایەتی هێمنانە و یاسایی خۆیان بە شێوەی بەڕێوەبردنی ووڵات لە ڕێگای هێزە جۆراجۆرەکانەوە و هەروەها سیاسەت گەلی حاکم لە سەر ئابووری ، قەزایی و یاسایی ، و کۆمەڵایەتی داوەت بکات .
هەر لەمبارەوە ئەحمەی مەلانووری ، جێگری سیاسی وەزارەتی ووڵات ، ووتوویەتی ئەگەر داواکاری ئیزن پێدان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بگاتە وەزارەتی ووڵات ، " داواکارییەکی ئەحمەدی نەژادیش دەتوانرێ پێداچوونەوەی بۆ بکرێ بەڵام ڕازی بوون یا خود ڕازی نەبوون لەگەڵ ئەم داواکارییە هەروەکوو باقی داواکارییەکانی دیکە ، پەیوەست دەبێ بە ئەو ڵێکۆڵینەوانەی کە ئەنجام دراوە .
ئەحمەدی نەژاد ، ماوەی نزیکەی ساڵە ڕابردوو ڕەخنەگەلی تووند و بێ وێنەی دژی ئۆرگانە دەوڵەتییەکانی ئێران لەوانەش ئۆرگانی سەر بە ڕابەری کردووە .
مەحموود ئەحمەدی نەژاد لە نامەکەیدا ، پارێزگاری پێشووی تارانی بۆ هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ووڵاتدا داوەتە ناسین و داوای لەم وەزارەتخانەیە کردووە تاکوو هەر چی هەوڵی پێویستە لە بواری ئاسایش و ترافیکەوە بۆ بەڕێوەبردنی کۆڕی ناڕەزایەتی لە شوێن و کاتی دیاریکراودا ئەنجام بدەن
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە