پەیامی کورد ... ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت و خشتەی نوێی دابەشکردنی مووچە ڕادەگەێنین
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە مووچەی وەزارەتی پەروەردە، وەزارەتی شەهیدان، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش دابەشدەکرێت.
بەگوێرەی خشتەی دابەشکردنی مووچە کە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بڵاویکردوەتەوە، ئەمڕۆ شەممە ١٧ـی (تشرینی یەکەم/١٠) مووچەی وەزارەتی پەروەردە، وەزارەتی شەهیدان، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراون، ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش دابەشدەکرێت و رۆژی یەکشەممەش مووچەی ٧ وەزارەت و سەرجەم دەستە سەربەخۆکان دابەشدەکرێت.
دوای نزیکەی دوو مانگ بەسەر دابەشکردنی دوایین مووچەدا، وەزارەتی دارایی هەرێم رۆژی چوارشەممە خشتەی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکانی راگەیاند و دوێنێ هەینیش مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە، یەکەی ٧٠ و ٨٠ ، وەزارەتی ناوخۆ، فەرماندەی زێرەڤانی و بەرگری و فریاکەوتن، وەزارەتی دارایی و لیوای نەوت دابەشکرا.
هەر بەگوێرەی خشتەی دابەشکردنی مووچە، سبەی یەکشەممە موچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، خاوەن پێداویستی تایبەت، ئەنجوومەنی دادوەری، وەزارەتی داد، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، وەزارەتی ئەوقاف، وەزارەتی خوێندنی باڵا و سەرجەم دەستە سەربەخۆکان دابەشدەکرێت.
لە خشتەکەدا دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکانی کارەبا، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، رۆشنبیری و لاوان، ئاوەدانکردنەوە، سەرۆکایەتی هەرێم، پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران خراوەتە رۆژی دووشەممە ١٩ـی تشرینی یەکەم.
هەروەها رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە مووچەی خانەنشینانی سەربازی و شارستانی دابەشدەکرێت و دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کۆتایی دێت.
.jpg)
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە