کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانی سزای فڕۆکەوانێکی دا لەبەر سناپ چات
کۆمپانیای ئێزی جێتی بەریتانی بڕیاری راگرتنی فڕۆکەوانێک و یاریدەرەێکی دەرکرد بە بۆنەی سناپ چاتەوە.
فڕۆکەوانەکە لەگەڵ یاریدەدەرەکەی ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردووەتەوە کە سەرقاڵی ئەو شێوازە وێنانەن کە لەڕێگای کامیرای سناپ چاتەوە بەکاریان دەهێنا لە کابینەی لێخوڕینی فڕۆکەکەوە.
هەرچەندە کۆمپانیایەکە دەڵێت سەلامەتی سەرنشینانی نێو فڕۆکەکە هیچ مەترسییەکی لەسەر نەبوە بە هۆی ئەو کارەوە بەڵام لەبەر ئەوەی ڤیدیوکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا زۆر ناڕەزایی لەسەر کراوە کۆمپانیاکە بڕیاری ڕاگرتنی ئەو دوو فڕۆکەوانەی داواوە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێ.
ڤیدیۆیەکە لە بەرزایی 30 هەزار پێ لە گەشتێکی نێوان پاریس بۆ مەدرید بڵاو کراوەتەوە، هەرچەندە فڕۆکەوانەکە پێگەکەی خۆی سڕیوەتەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بەڵام دنگۆیەکی زۆری لێ کەوتەوە و بووە باسی میدیاکان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە