پەیامی کورد ... دەستەیەكی نوێ بۆ سەرۆكایەتی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرا و جەمال حاجی محەمەد كرایە سەرۆكی جڤاتەكە.
لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕاندا، جەمال حاجی محەمەد بە سەرۆکی جڤات و عەلی عەبدوڵڵا، بە جێگری سەرۆک و پێشڕەو رەئوف بە سکرتێری جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان هەڵبژێژردران.
بەپێی دەستووری ناوخۆیی بزووتنەوەی گۆڕان، جڤاتی گشتی چەتری پشتیوانی سیاسی و مەعنەوی، دامەزراوەی ڕاوێژکاری بوارەکانی کاری سیاسی، رێکخراوەیی، کارگێڕی، دارایی و میدیایی بزووتنەوەی گۆڕانە.
لەسەر بنەمای ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنە، جەمال حاجی محەمەد بۆ جاری دووەم بوو بە ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان.
بڕیاریشە شەممەی داهاتوو هەڵبژاردنی رێكخەری گشتی و ئەندامانی دیكەی خانەی ڕاپەراندنی بزووتنەوەی گۆڕان بەڕێوەبچێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە