ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كۆبوویەوەو لە كۆبوونەوەكەدا سێ کەس لە دەستەی بەڕێوەبردنی یەکێتی دوورخرانەوە.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كۆبۆوەو لە كۆبوونەوەكەدا مەكتەبی سیاسی یەكێتی هەڵبژێردرایەوە، بەڵام هەریەكە لەبەرهەم ساڵح و نەجمەدین كەریم و ئازاد جوندیانی هەڵنەبژێردرانەوە.
هەر لە کۆبوونەوەکە لیژنەی باڵای هەڵبژاردن فراوانكرا و جەختلەوەكرایەوە، كە یەكێتی تەنها یەك لیستی هەیە و هەر كەسێك لەدەرەوەی ئەو لیستە ببێتە ئەندامی لیستی دیكە یان بانگەشە بۆ لیستی دیكە بكات لەیەكێتی نییە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە