دوای ئه‌وه‌ی ناڕه‌زاییه‌كی زۆر ئاراسته‌ی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا كرا له به‌رامبه‌ر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین، ئه‌نجێلا مێركڵ-ی ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئیدانه‌ی داگیركردنی عه‌فرینی كرد.
له میانه‌ی پێشكه‌شكردنی ووتارێك، ئه‌نجێلا مێركڵ-ی ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا باسی له عه‌فرین كرد و ڕایگه‌یاند: ئه‌و ڕووداوانه‌ی له عه‌فرین ڕوویاندا، ئاواره‌بوونی هه‌زاران سیڤیل و كوشتن‌یان جێی قبووڵكردن نییه و ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی توند ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین.
حكوومه‌تی مێركڵ به‌رده‌وام ڕه‌خنه‌ی توندی لێ ده‌گیرێت به‌وه‌ی له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین بێده‌نگه و به‌رده‌وامه له فڕۆشتنی چه‌ك به توركیا. ڕه‌خنه‌گران ده‌ڵێن ئه‌ڵمانیا به‌م شێوه‌یه هاوكاری تاوانه‌كانی توركیا ده‌كات و بهچهكهكانی ئه‌و وه‌ڵاته هاوڵاتیانی سیڤیلی عه‌فرین ده‌كوژرێن.
له لایه‌كی دیكه‌وه به‌ر له ووته‌كانی مێركڵ، ئولریكه دێممهر، یاریده‌ده‌ری ووته‌بێژی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند: حكوومه‌تی فیدڕاڵی ئه‌ڵمانیا به‌گومانه سەبارەت بە داگیركردنی به‌شێكی گه‌وره‌ی عه‌فرین و چاودێری دۆخه‌كه ده‌كات.
دێممهر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڕیاری له‌سه‌ر دابوو، بۆ ته‌واوی سووریا بوو. هاوكات ڕاینه‌ر برۆیل ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند: ده‌رباره‌ی «مافی خۆپاراستن»ی توركیا به‌گومانین. ده‌ستنیشانی كرد ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه له عه‌فرین تاڵان، ڕووخاندن و كۆمه‌ڵكوژی كرابێت. ناوبراو وتیشی: پێویسته له‌وباره‌یه‌وه لێكۆڵینه‌وه بكرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە