دەستبەسەرکرانی چوار هاووڵاتی لە مەهاباد

دەستبەسەرکرانی چوار هاووڵاتی لە مەهاباد


پەیامی کورد... دەستبەسەرکرانی چوار هاووڵاتی لە مەهاباد


میلاد مروەتی، محەممەد ئەمینی (هاوڕێ تەورە)، ئالان حەمەجانی و پووریا نەسیری، چوار لاوی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکران.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە (٣٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣)،میلاد مروەتی، هاوڕێ تەورە، ئالان حەمەجانی و پووریا نەسیری، چوار هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە لەو شارە دەستبەسەرکراون.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئالان حەمەجانی و پووریا نەسیری، دوای دەستبەسەرکرانیان بۆ شوێنێ نادیار گواستراونەتەوە و بەدواداچوون بۆ وەرگرتنی زانیاری سەبارەت بە بارودۆخیان هەتا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.

هەروەها، میلاد مروەتی و محەممەد ئەمینی کە خوێندکاری بەشی زمان و ئەدەبیاتی کوردی زانکۆی کوردستان لە سنەیە، دوای نزیک دە کاتژمێر دەستبەسەربوونی کاتی و وەرگرتنی بەڵێننامەی نووسراوە ئازادکراون.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو چوار کەسە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە