ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، زانیاریی نهێنی لهسهر چهند پهرلهمانتارێكی كورد لهبهغدا ئاشكراكردو گووتی هەندێک فراکسیۆنی کوردستانی ئەگەر ئەندامەکەی لە بەغدا کوردایەتی بکات، دەری دەکات و سزای دەدات، ”ئەگەریش لە دژی کورد قسە بکات، پاداشتی دەکات
شاخەوان عەبدوڵا، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق, ڕاگەیاند هەندێک فراکسیۆنی کوردستانی ئەگەر ئەندامەکەی لە بەغدا کوردایەتی بکات، دەری دەکات و سزای دەدات، ”ئەگەریش لە دژی کورد قسە بکات، پاداشتی دەکات“.
جەختیشی لەوە کردووەتەوە: ”ئەوان خەڵکیان ناردووەتە بەغدا بۆ دژایەتیکردنی هەرێمی کوردستان، بەڵگەش ئەوەیە کە چوار ڕۆژە یاسای بودجە بەبێ ڕەزامەندیی کورد تێپەڕێندراوە، هەندێک پەرلەمانتار کە تەنانەت لەسەر دوو کیلۆ تەماتەی هەرێمی کوردستان دێنە وەڵام، هیچ هەڵوێستێکیان نەبووە“.
هۆکاری ئەو بێدەنگییەشیانی ئاشکرا کرد و گوتی: ”سەرشۆڕن، چونکە لە عێراق پارەیان بۆ دژایەتیکردنی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە و ناتوانن قسە لە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان بکەن“.
دووپاتیشی کردەوە کە ئەو پەرلەمانتارانە، وەک سیاسەتی حزبەکانیان، ئەگەر لە دژی کورد قسە نەکەن، سزا دەدرێن. دەشڵێت: ”بەڵگەمان هەیە هەر پەرلەمانتارێکیان لە قازانجی کوردستان قسەی نەکردبێ، دووبارە کاندیدی کردووەتەوە“.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە