پەیامی کورد... واتسئەپ بە تایبەتمەندییەکی نوێ بەکارهێنەرانی سەرسام دەکات
پێگەی پەیوەندیکردنی ڕاستەوخۆی «واتسئەپ» تایبەتمەندییەکی نوێی زیاد کردووە و لە ڕێییەوە ٣٢ کەس دەتوانن پەیوەندیی ڤیدیۆیی بکەن.
پێشتر زۆرترین ژمارەی کەسی ڕێپێدراو بۆ پەیوەندیکردنی ڤیدیۆیی تەنیا ٨ کەس بوو، واتە تایبەتمەندییە نوێیەکە ئەم ژمارەیەی کردووەتە ٤ هێندە.
لەم ڕێگەیەوە واتسئەپ نزیک دەبێتەوە لەوەی ببێتە ڕکابەری پێگەکانی دیکەی پەیوەندیکردنی ڤیدیۆیی وەک «زووم».
هەر لەگەڵ ئەم تایبەتمەندییەدا چەندین خەسڵەتی نوێی دیکە زیادکراوە، وەک باکگراوندی نوێ و دیاریکردنی وێنەی کەسی قسەکەر و دیزاینێک لە شێوەی شەپۆلی دەنگیدا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە