پەیامی کورد … ٤٠ پارچە ئاسن و پلاستیک لە گەدەی وشترمرخێک دەرهێندرا
لە شاری دیاربەکر، وشترمرخێک بەگومانی ئەوەی کە چەقۆی قوتداوە، نەشتەرگەری بۆ کرا و لە ناو گەدەیدا ٤٠ پارچە چەقۆ، چەرخ، بزمار و بۆری پلاستیکی دەرهێندرا.
ئەمەش دوای ئەوە هات کە لە شارۆچکەی سلۆپی-ی سەر بە شرنەخ، هاووڵاتییەک بە ناوی عەلی ئۆغراک، بە گومانی قوتدانی چەقۆ، باڵندەیەکی وشترمرخی برد بۆلای پزیشکی ڤێتەرنەری.
لە دوای پشکنین دەرکەوت کە تەنی کانزایی لە ناو گەدەی باڵندەکەدایە و بۆ نەشتەرگەری برایە نەخۆشخانەی ڤێتەرینەری زانکۆی دیجلە لە شاری دیاربەکر.
بەنەشتەرگەری ٤٠ پارچە چەقۆ، چەرخ، بزمار و بۆری پلاستیکی لە گەدەی ئەو باڵندەیە دەرهێندرا و دوای کۆتاییهاتنی نەشتەرگەرییەکەش، وشتر مرخەکە رادەستی خاوەنەکەی کرایەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە