هۆشداری دەزگای ئێستێخباراتی ئەڵمانیا بە بۆندستاگ ( پەرلەمانی ناوەندی ئەڵمانیای فێدراڵ ) سەبارەت بە هەڕەشەی شەڕ لە لایەن کوریای باکوورەوە .
بە پێی ڕاپۆرتی سپۆتنێک ، دەزگای ئێستێخباراتی ئەڵمانیا بە بۆندستاگ ( پەرلەمانی ناوەندی ئەڵمانیای فێدراڵ ) سەبارەت بە شەڕ لەگەڵ کووریای باکوور هۆشداری دا .
هەروەها لەم ڕاپۆرتەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە بەرپڕسی بەشی ئەم دەزگایە ، بە نوێنەرانی مەجلیسی ئەڵمانیای ڕاگەیاندووە کە لە ئێستادا مووشەکەکانی کووریای باکوور دەتوانێ بگاتە ئەورووپا و ئەڵمانیا ش .
پێشتریش ئاماژە بەوە کراوە کە کووریای باکوور نیەتی هەیە پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکادا بەرقەرار بکات .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە