به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانی، باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌عێراق پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد، له‌نامه‌یه‌كەشدا نووسیویه‌تی، "له بری هه‌موو هاوكارانم و هه‌موو دۆسته‌كانت له به‌ریتانیا پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆمانتان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نم".
ئه‌مه‌ش ده‌قی نامه‌كه‌یه..
ڕێزدار سه‌رۆك وه‌زیران نێچیرڤان بارزانی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زیران نێچیرڤان، له بری هه‌موو هاوكارانم و هه‌موو دۆسته‌كانت له به‌ریتانیا پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆمانتان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نم به بیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی برای به‌ڕێزتان دلۆڤان.
ناردنی ئه‌م نامه‌یه و هاوشێوه‌كانی نیشانه‌ی نیشتمانپه‌روه‌ری، به‌رزنرخاندنی ماندووبوونه‌كانی كۆچكردووه كه له‌پێناو گه‌لی كورد هه‌وڵی بۆ ده‌دا.
به بیر و نزاكانمان له‌گه‌ڵتانین له‌م كاته سه‌خته.
دڵسۆزتان
جۆن وولكس
باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق
سه‌رله‌به‌یانی دوێنێ (٢-٤-٢٠١٨) دلۆڤان ئیدریس بارزانی برای نێچیرڤان بارزانی له‌شاری هه‌ولێر به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه كۆچی دواییكرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە