ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پرۆژه یاسای بوودجه‌ی 2018ـی عێراقی تێپه‌ڕاند و هیچ داواكارییه‌كی كوردی له یاساكه‌دا جێگه‌ی نه‌كردووه‌ته‌وه.
مه‌سعوود حه‌یده‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راگه‌یاند: په‌رله‌مانی عێراق هیچ داواكارییه‌كی كوردی له یاساكه‌دا جێبه‌جێ نه‌كردووه‌و ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه كورد بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆی له عێراق بدات.
فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانیان بایكۆت كردبوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌تی عێراق گوێیان به داواكانی كورد نه‌دا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە