کرێکارێکی خەڵکی سنە لە لایەن دەزگای ئێستێخباراتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا

کرێکارێکی خەڵکی سنە لە لایەن دەزگای ئێستێخباراتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا

چالاکێکی کرێکاری خەڵکی سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان ، ڕۆژی دووشەممە  " ٨ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ " ، هێزەکانی دەزگای ئێستێخباراتی شاری سنە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی چالاکێکی کرێکاری بەناوی ”زانیار دەباغیان“ و دەستبەسەریان کردووە.

سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی زانیار دەباغیان هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسی ناوبراو لە بەر دەستدا نییە.

زانیار دەباغیان ئەندامی کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ هاوکاری کردنی ڕێکخراوە کرێکارییەکانە و لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەکان و دەستبەسەر کراوە.

 

سەرەڕای هەوڵ و بەداداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم چالاکە کوردە هیچ هەواڵێک بە بنەماڵە و کەسوکاری نەدراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە