نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ باڵیۆزى چین كرد

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ باڵیۆزى چین كرد
پەیامی کورد   ...  نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ باڵیۆزى چین كرد

پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2022/8/28 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ سووى وى، باڵیۆزى نوێى كۆمارى چینى نیشتیمانی و شاندێكى یاوه‌رى كرد.

له‌ دیدارێكدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى وێڕاى پیرۆزبایى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى، هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگیرییه‌كى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌ركه‌وتنى ئه‌ركه‌كه‌ى و خواستى بره‌ودانی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ چین دووپات كرده‌وه‌. هه‌روه‌ها سوپاسى هه‌رێمى كوردستانى بۆ چین ده‌ربڕى كه‌ له‌ كاتى په‌تاى كۆڤید_19دا پێداویستی پزیشكى پێشكه‌ش به‌ دامه‌زراوه‌ پزیشكییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرد.

لاى خۆیه‌وه‌ باڵیۆزى نوێى چین له‌ عێراق وێڕاى ده‌ربڕینى سه‌رسامى به‌ ئاوه‌دانى و پێشكه‌وتنى هه‌رێمى كوردستان و پێزانینى بۆ ڕۆڵى پێشمه‌رگه‌ له‌ شه‌ڕى دژى داعشدا، جه‌ختى له‌ خواستى ووڵاته‌كه‌ى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌ و ئاماژه‌ى به‌وه‌ دا كه‌ عێراق هاوبه‌شێكى گرنگی بازرگانییه‌ له‌گه‌ڵ چین، هه‌روه‌ها هیواى خواست په‌یوه‌ندییه‌كان و ئاستى هه‌نارده‌كردن و هاورده‌كردنى ووڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، به‌رز ببێته‌وه‌.

چالاكییه‌كانى باڵیۆزخانه‌ى چین له‌ به‌غدا و كونسوولخانه‌یان له‌ هه‌رێمى كوردستان، دۆخى سیاسی عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو كه‌ كونسوولى گشتی چین ئاماده‌ى بوو.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان - عێراق

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە