بەپەلە ... ڤیرووسی کۆرۆنا لە ناو سپێرم دا دۆزرایەوە

بەپەلە    ...   ڤیرووسی کۆرۆنا لە ناو سپێرم دا دۆزرایەوە

پەیامی کورد     ...    ڤیرووسی کۆرۆنا لە ناو سپێرم دا دۆزرایەوە

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان لێکۆڵەران و توێژەرانی چینی لە خوێندنەوەیەکی بچووک دا ڕایانگەیاند ئە ڤیرووسەی کە دەبێتە هۆکاری تووشبوون بە نەخۆشی کۆرۆنا بۆ یەکەمین جار لە سپیرمی کەسانی تووشبوودا دۆزرایەوە 

بەڵام بە پێی ئەم زانیارییە ئایا گواستنەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا ش لەم ڕێگایەوە دەکرێت یا خود نا هیچ ئاماژەیەک نەکراوە 

بە پێی ڕێپۆرتاژێک لە گۆڤاری پزیشکی JAMA Network Open کە بڵاو کراوەتەوە پزیشکان ، ڤیگۆ ژائۆ و شیشی ژانگ نموونەی سپێرمی ٣٨ نەخۆشی پیاوی کۆرۆناییان لە نێوان تەمەنی ١٥ تاکوو ٥٩ ساڵ لە نەخۆشخانەیەکی شاری شانگۆی لە بەشی ناوەندی ووڵاتی چین تاقیکردووەتەوە .

توێژەرەوانی چینی جەختیان کردووەتەوە ماددەی ژنێتیکی SARS-CoV-2 لە سپێرمی شەش کەو " 8/15٪ لە کۆی گشتی گرووپەکەدا بینراوە و هەروەها ٤ کەسیان لە قۆناغی زۆر پێشکەوتووی هەوکردن بوونە .

ئەمە دۆزینەوەیەکی زۆر سەرنجڕاکێشە ، بەڵام دەبێ بسەلمێندرێت کە ڤیرووسەکە لە خودی سپێرمەکەدایە نە لەو بەرهەمانەی کە لەوێدانە 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە