بەپەلە ... هەشتەمین تەقینەوە لە سریلانکا ڕوویدا

بەپەلە  ...  هەشتەمین تەقینەوە لە سریلانکا ڕوویدا

پەیامی کورد  ...   هەشتەمین تەقینەوە لە دەورووبەری کۆلۆمبۆ پایتەختی سریلانکا ڕوویدا

بە پێی ڕاپۆرتێک ، کەنەڵی تەلەفزیۆنی نیوزفێرست هەواڵیدا کە ئەم تەقینەوەیە لە ناوچەی دماتاگۆد ڕوویداوە .

حەوت تەقینەوە پێشتر لە سێ هۆتێل و کەنیسەکانی پایتەختی سریلانکا و دوو کەنیسە لە ساری نگۆمبۆ و هەروەها لە نزیکی باغی وەحش دا ڕوویدا .

بە پێێ دواهەمین زانیارییەکان زیاتر لە ١٨٥ کەس لەم ڕووداوەدا گیانیان لە دەست داوە و کوژراون .

تاکوو ئێستا هیچ گرووپ و کەسانێک بەرپرسیارییەتی ئەم تەقینەوانەیان نەگرتووەتە ئەستۆ .

دەوڵەتی سریلانکا دانیشتنی بەپەلی لەمبارەوە دەست پێکردووە و هەموو مەراسیمەکانی جەژنی پاک هەڵوەشایەوە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە