پەیامی کورد ... کازمی سەردانی عەرەبستانی سەعوودی دەکات .
سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند کە موستەفا کازمی ، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو لە سەفەرێکدا سەردانی عەرەبستانی سەعوودی دەکات تاکوو لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان دوو ووڵات لێکۆڵینەوەی و پێداچوونەوە بکات .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم سەرچاوەیە لە ووتووێژێکی تایبەت لەگەڵ الاخباریە ڕایگەیاند کە یەکەمین سەفەری دەرەوەی مۆستەفا کازمی لە دوای دەست بە کار بوونی لە پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ عەرەبستان دەبێت .
ئەو هەروەها ووتی : دۆسیەی کارەبا و ووزە و هاوکاری هەواڵگری و ئەمنییەتی لە سەرووی هەموو ووتووێژەکانی نێوان هەر دوو لایەن دبێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە