پەیامی کورد … مەسرور بارزانی: ده‌سه‌ڵاتی یاسایی حكوومه‌ت به‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌كاندا دەسەپێنین
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە گەرمیانەوە رایگەیاند: ناكرێت هیچ به‌شێك له كوردستان بمێنێت له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیراده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم كار بكات.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانی رێوڕەسمی کردنەوەی سایلۆی کەلار وتارێکی پێشكه‌ش كرد و تێیدا رایگه‌یاند، گه‌رمیان بێ ناز بووه و بۆ من پرسیاره بۆچی تا ئێستا خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان پێشكه‌ش به خه‌ڵكی گه‌رمیان نه‌كراون و زۆرترین داواكاری كه كراوه بابه‌تی خزمه‌تگوزاری بنه‌ڕه‌تی بووه.
باسی لەوەشکرد: هیوادارم هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی له حكوومه‌تدان له خزمه‌تی هاووڵاتیان بن و ئه‌ركه‌كانیان به جددی جێبه‌جێ بكه‌ن.
هه‌روه‌ها وتی: له‌سه‌ر ئه‌وه سوورین ده‌سه‌ڵاتی یاسایی حكوومه‌ت به‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌كاندا بسه‌پێنین. سه‌رۆكی حكوومه‌ت دووپاتیشیكرده‌وه، ناكرێت هیچ به‌شێك له كوردستان بمێنێت له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیراده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم كار بكات.
راشیگەیاند: حكوومه‌ت له هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستان ئه‌ركی هه‌یه و سه‌رتاسه‌رییه. به‌رپرسیارێتی حكوومه‌ته بتوانێت چۆنێتی رێكخستنی كاروباره‌كان بگرێته ده‌ست.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە