حکومەتی ڕووسیا ڕوونکردنەوە لە سەر چارەنووسی ئەنوبەکر به‌غدادی دەدات

حکومەتی ڕووسیا ڕوونکردنەوە لە سەر چارەنووسی ئەنوبەکر به‌غدادی دەدات

حکوومەتی ڕووسیا ڕوونکردنەوە لەبارەی چارەنووسی خەلیفەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش دەدات،

ڕۆژی هەینی 4/5/2018، ئۆلیگ سیرۆمۆلۆتۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاندووە، تا ئێستا زیاتر لە 10 جار دەنگۆی کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعش بڵاو بووەتەوە.

ئۆلیگ سیرۆمۆلۆتۆڤ هەروەها ڕایگەیاندووە، کە بەبێ گەیشتنی بەڵگەی ڕاستەقینە، ناتوانن بە دڵنیایی هەواڵی کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی ڕابگەینن، ”ئێمە هیچ زانیارییەکمان سەبارەت بە کوژرانییەوە نییە“.

ئەبوبەکر بەغدادی، کە عەرەبێکی توندڕەوی خەڵکی شارۆچکەی سامەڕایە لە باکووری بەغدا، لە ساڵی 2014 و دوای داگیرکردنی نزیکەی نیوەی خاکی هەردوو ووڵاتی سووریا و عێراق لەلایەن داعشەوە، خۆی وەک خەلیفەی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە ناساند.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە