پەیامی کورد ... ڕێکخراوی جیهانی تەندرووستی شەپۆلێکی نوێی کۆرۆنا لە ڕێگایە
بوڕێوبەری ڕێکخراوی جیهانی تەندرووستی لە ناوچەی ئەورووپا هۆشداری داوە کە ئێستا دەبێ بکەوینە کارکردنەوە و ئەوەی کە تاکوو پائیز بۆ پێشگرتن لە بەرزبوونەوەی سەر لە نوێی کۆرۆنا هەوڵ بدرێت هەڵەیە .
ئەو هۆشداری دا کە نیوەی نەخۆشانی تووشبووی کۆرۆنا لە جیهان کە هەفتەی ڕابردوو شناسایی کراون لە ئەورووپا بوونە و حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە شەش هەفتەی ڕابردوو سێ بەرابەر بووە و هەر هەفتە نزیکەی ٣ هەزار ئەورووپایی گیانی خۆیان لە دەست داوە ، بە گرینگیدان بەوەی کە قوتابخانەکان لە پائیز دەکرێنەوە و خەڵک لە پشووەکانی هاوینە دەگەڕێنەوە پیش بینی دەکرێت کە حاڵەتەکانی چاودێری نەخۆشخانەیی یش بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی هەبێت .
ئەو داوای لە بەرپرسانی تەندرووستی کردووە تا ئەو ئاستەی کە دەتوانن سنوور و قەدەغەکان زیاتر بکەن لەوانەس هاندانی خەڵک بۆ لێدانی واکسەن و ڕێکارگەلی کەڵک وەرگرتن لە ماسک یش هەیە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە