سەرۆک بارزانی پێشوازی لە گەورە راوێژکاری وەزارەتی بەرگری بەریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا دەکات

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە گەورە راوێژکاری وەزارەتی بەرگری بەریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا دەکات
پەیامی کورد     ...     سەرۆک بارزانی پێشوازی لە گەورە راوێژکاری وەزارەتی بەرگری بەریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا دەکات

رۆژی دووشەممە ٨ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین ، سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە سامی سمسن گەورە راوێژکاری وەزارەتی بەرگری بەریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا کە دەیڤد ھەنت کونسووڵی بەریتانیا لە ھەولێر ئامادەی بوو ، بارودۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق و ناوچەکە و ھەڕەشەی تیرۆر تاوتوێ کران و ، تیشک خرایە سەر دوایین پێشھاتە سیاسیەکانی عێراق بە تایبەت قۆناغی دوای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

ھەر لەو دیدارەدا شاندی میوان جەختیان لەوە کردەوە کە بەریتانیا وەک دۆستێکی بەھێزی ھەرێمی کوردستان و عێراق دەمێنێتەوە و ، پاڵپشتی ووڵاتەکەیان بۆ چاکسازی لە ھێزی پێشمەرگەی کوردستان دووپات کردەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە