لە ٨ ڕۆژی داهاتووەوە فڕینە نێودەوڵەتییەکان لە ڕووسیا دەست پێدەکەنەوە

لە ٨ ڕۆژی داهاتووەوە فڕینە نێودەوڵەتییەکان لە ڕووسیا دەست پێدەکەنەوە

پەیامی کورد     ...   لە ٨ ڕۆژی داهاتووەوە فڕینە نێودەوڵەتییەکان لە ڕووسیا دەست پێدەکەنەوە .

سەرۆکوەزیرانی ڕووسیا جەختی کردەوە کە ڕاگرتن و قەدەغەی ٤ مانگەی فڕینە نێودەوڵەتییەکان لەم ووڵاتەدا بە هۆی گشتگیری کۆرۆناوە لە سەررەتای مانگی داهاتووەوە هەڵدەگیرێت 

بە پێی ڕاپۆرتێک میخائیل میشۆستین سەرۆکوەزیرانی ئەم ووڵاتە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند کە فڕینە نێودەوڵەتییەکان لە وولاتەکەی کە نزیکەی ٤ مانگی پێش بە هۆی بڵاوبوونەوەی جۆری نوێی ڤیرووسی کۆرۆنا لە حاڵەتی ڕاگیرانی کاتی دەرهاتبوو ، لە سەرەتای مانگی ئۆگۆستەوە دەست پێدەکاتەوە .

میشۆستین جگە لە جەخت کردنەوەی لە سەرئەم فڕینە نێودەوڵەتییانە لە ڕووسیا لە ڕێگای فڕۆکەخانەکانی مۆسکۆ ، سەن پێتەربۆرگ و ڕۆستۆف ەوە ئەنجام دەبێت ، ڕایگەیاند کە ناوی ئەو ووڵاتانەی کە هاووڵاتییەکانی ئەم ووڵاتە دەتوانن بەوان سەفەری ئاسمانی ئەنجام بدەن ، دواتر ڕادەگەێندرێت .

هەروەها لە هەمان کاتدا " تاتیانا گۆلیکۆوا جێگری سەرۆکوەزیرانی ڕووسیا و سەرۆکی ژووری ئۆپراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ بلاوبوونەوە کۆرۆنا لەم ووڵاتە بە نۆبەی خۆی ڕایگەیاند کە فڕینە نێودەوڵەتییەکان لە سەرەتاوە لەگەڵ بەریتانیا تورکیا و تانزانیا دەست پیدەکاتەوە لە حاڵێکدا کە هەوڵ بۆ پەرەپێدان و فراوانکردنی ئەم لیستەیە بەردەوامی هەیە .

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە