شاندێکی ئەنجوومەنی نوێنەران شوێنە بۆردوومانکراوەکان بەسەر دەکاتەوە

شاندێکی ئەنجوومەنی نوێنەران شوێنە بۆردوومانکراوەکان بەسەر دەکاتەوە

پەیامی کورد... شاندێکی ئەنجوومەنی نوێنەران شوێنە بۆردوومانکراوەکان بەسەر دەکاتەوە

شاندێکی ئەنجوومەنی نوێنەران سەردانی هەولێر دەکات، پەیوەندیی بە هێرشە مووشەکییەکەی ئێرانەوە هەیە.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی هەولێر دەکات و ئەو شوێنانە بەسەر دەکاتەوە کە کرابوونە ئامانجی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران.

لە شاندەکەدا تەنیا ناوی حاکم زاملی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و هەروەها شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری دووەمی سەرۆک ئاماژەیان پێدراوە، کە یەکەمیان سەر بە ڕەوتی سەدرە و دووەمیشیان سەر بە پارتییە، دیار نییە کەسی دیکە ئەندامێتی شاندەکە دەکەن، یان نا.

پێشتر مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی و موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشە مووشەکییەکەی ئێران و قسەکردن لەسەر بوون و بەئامانجگرتنی ئیسرائیل پێکهێنن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە