پەیامی کورد ... ڕووداوێکی زۆر دڵتەزێن
مۆبایل فرۆشێکی بێ گوناه بە شێوەیەکی دڕندانە لە لایەن ٢ کەسەوە دەکوژرێت
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان لە ئیسلامشاری ئێران ڕووداوێکی دڵتەزێن ڕوویدا کە لەم ڕووداوەدا کەسێک لە لایەن دوو دزەوە دەکوژرێت
بە گرینگیدان بەوەی کە لە حاڵی ئێستادا قەدەغەی هاتن و چوون هەیە بە هۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە شەقامەکان چۆڵن و دزەکان لەم وەختە باشترین کەڵک وەردەگرن بە جۆرێ کە ڕۆژێک پێشتر کەسە کوژراوەکە بە پێدانی ١ میلۆن تمەنی ئێران ڕازی دەکەن کە بەیانییەکەی مۆبایلیان پێ بفرۆشێت و دەبێ دووکانەکە بکاتەوە
ڕۆژی هەینی ڕابردوو خاوەن دووکان کە ناوی فەرشادە دووکانەکە دەکاتەوەو بۆ ئەوەی کە پۆلیس ئاگاداری شکاندنی قەدەغەکەی نەبێت دەڕابی دووکانەکەش دێنێتە خوارەوە هەردوو دزەکەش لەگەڵ خۆی دەباتە ناو دووکانەکە غافڵ لەوەی کە ئەوان دزن
بە داخەوە دوای ئەوەی کە بە زۆرەملی دەرگای قاسەکەی پێدەکەنەوە و بە چەقۆ هەڕەشەی لێدەکەن کە هەموو مۆبایلەکانی دیکەشیان پێبدات ، بەڵام خاوەن دووکان بە لێدانی دەنگی مەترسی دەبێتە هۆی شڵەژانی ئەوان و ئەوەی کە دزەکان بە شێوەیەکی دڕندانە بە دوو جار شادەماری ملی بریندار دەکەن و هەموو شوێنێک خوێناوی دەبێت و زۆربەی کەل و پەلی دووکانەکەش دەدزن
لە حاڵێکدا کە خاوەن دووکان بەو شێوەیە بە جێ دەهێڵن ژنێک دەنگێک دەبیستێ کە داوای یارمەتی دەکات هەر بۆیە دراوسێیەکان ئاگادار دەکاتەوە و دەیگەێننە نەخۆشخانە بەڵام بە داخەوە بە هۆی قووڵی برینەکەیەوە و لە دەستدانی خوێنێکی زۆر شەوی ڕابردوو گیانی لە دەستدا
جێگای ئاماژەدانە دزەکان سێ کەس بوونە کە یەکێکیان لە دەرەوەی دووکانەکە ئێشکگری کردووە و تەمەنیان هەر سێکیان ٢٤ ساڵ بووە و پۆلیس لە بەر خوێناوی بوونی جل و بەرگی دوو لە دزەکان زوو بە ڕووداوەکەی زانیوە .
لە بەر دڵتەزێن بوونی وێنەکان نەمانتوانی ڤیدۆیەکە ڕاستەوخۆ دابەزێنین
بە هیوای پارێزراویتان لەم ڕۆژە سەختانەدا و هیوای تەندرووستییەکی باش بۆ هەموو لایەکتان
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە