دوایین هەواڵەکانی سەر عەفرین

دوایین هەواڵەکانی سەر عەفرین

وەزیرى کاروبارى دەرەوەى سوید، خوازیارى کۆتایهێنانی خێرای ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانى سەر عەفرین و هەموو سوریا بوو.

لە دوێنیەوە فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا شارى جندرێس و دەوروبەرى بۆمباران دەکەن و تا ئێستاش بەردەوامە.

لە گوندى مەتینا، ئۆتۆمبێلێکى سەربازى سوپاى تورکیا تەقێندرایەوە.

بە هۆى تۆپبارانەکانى سوپاى تورکیاوە، لە گوندى مسکێ چوار هاووڵاتى سڤیل گیانیان لەدەست دا.

شەڕ لە جندرێس تا ئێستاش بەردەوامە.

سێ برا بە ناوەکانى مەسعود و محەمەد و ڕێزان ئەسو کە شەڕڤانى یەپەگە بوون، لە سەنگەرێکدا شەهید بوون.

لە دەوروبەرى شارى عەفرین ٣ منداڵ بە هۆى تۆپبارانەوە گیانیان لەدەست دا و منداڵێکى دیکەیش بریندار بوو.

چاودێرى مافى مرۆڤى سوریا ڕایگەیاندووە کە تا دوو ڕۆژ پێش ئێستا نزیکەى ١٧٥ هاووڵاتى سڤیل لە عەفرین بە هۆى تۆپبارانەکانى سوپاى تورکیاوە گیانیان لەدەست داوە.

چەکدارانى ئۆپۆزسیۆنى سوریا کە تورکیا پشتیوانیان دەکات، گەیشتوونەتە سەر بەنداوى مەیدانکێ و ئاوى عەفرینیان بڕیوە و زیاتر لە ٥٠٠ هەزار کەسیان بێ ئاو کردووە.

ژمارەیەک سەربازى هەسەدە شەوى ڕابردوو لە دێرەزوورەوە گەیشتنە عەفرین بۆ بەرگرى لەو شارە.

یەپەگە و یەپەژە، ئۆتۆمبێلێککى سەربازى تورکیایان لە گوندێکى نزیک عەفرین تەقاندەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە