مووشەکە چینییەکان هەڕەشەن بۆ ڕووسیا

مووشەکە چینییەکان هەڕەشەن بۆ ڕووسیا

وەزیری بەرگری ئاڵمانیا ڕایگەیاند کە مووشەکە چینییەکان ، هەڕەشەیەک بۆ ڕووسیا هەژمار دەکرێن

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئۆرزۆلا فێن ، وەزیری بەرگری ئاڵمانیا لە ووتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی فۆکووس ووتی : مووشەکە چینییەکان هەڕەشەیەک بۆ رووسیا هەژمار دەکرێت ، هەر بەم هۆیەوە دەبێ لەگەڵ پەکین ڕێکەوتنی نەهێشتنی مووشەکە ئەتۆمییە مەودا ناوەندەکان واژوو ببێت .

ئەو هەروەها ووتی : مووشەکە چینییەکان هەمان هەڕەشەیان بۆ ڕووسیا هەیە کە ڕووسیا بۆ ئەورووپا هەیەتی . بە ووتەی ئەو قسە و ووتووێژی جیددی تەنیا ڕێگای بەجێ بۆ درووست کردنی پەیوەندی لەگەڵ پەکینە .

پێشتر دۆناڵ ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند کە لە ٢ی فێبریوەری ٢٠١٩ ڕەوەندی دەرچوونی ئەمریکا لە پەیمان ی پەیوەند بە لە ناوبردنی مووشەگەلێک بە مەودای ناوەند و کورت دەست پێ دەکات . پۆمپئیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ش ڕایگەیاندبوو کە ئەگەر لە ماوەی ٦ مانگدا ڕووسیا پابەند بە ناوەڕۆکی ئەم پەیماننامەیە نەگەڕێتەوە ، ئەم پەیماننامەیە بە شێوەی تەواو هەڵدەوەشێتەوە

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە