سەرۆککۆماری ئەمریکا له میانهی پهیوهندییهکی تهلهفۆنی لە سهرۆک کۆماری تورکیا داوای کرد له هێرش بۆ سهر کوردی سووریا خۆی بپارێزێت.
به پێی ڕاپۆرتێک له هاوانیوز، دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا له میانهی پهیوهندییهکی تهلهفۆنی لە ئهردۆغانی سهرۆککۆماری تورکیا داوای کرد له هێرش بۆ سهر کوردی سووریا خۆی بپارێزێت.
چەند ڕۆژ بهر له ئێستا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پەنجەی ههڕهشهی کرد که بەرنامەکانیان بۆ هێرش کردنە سەر ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات تەواو کردووە و بە هیچ شێوازێک پاشگەز نابنەوە.
بە پێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا وەرگیراون، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێوان سەرۆککۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆک کۆماری، دۆناڵد ترامپ ئەنجام دراوە.
ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژورناڵ نووسیویەتی لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا دۆناڵد ترامپ بە ئەردۆغانی وتووە هاوکار بن لە مەسەلەی سووریا و واز لە بڕیاری هێرش کردنە سەر خاکی ئەو ووڵاتە بهێنێت.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیای بە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترامپ ڕاگەیاند.
هەر لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئەردۆغان و ترامپ رێککەوتن لە سەر دەستە بەرکردنی ھاروکاری زیاتر لە سووریا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە