پەیامی کورد ... ئاسۆشەیتێد پرێس : ئیمارات زیاتر لە نیوەی هێزەکانی خۆی لە یەمەن دەرخستووە .
میدیاکانی ئەمریکی بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندووە : لە نێوان هەموو لەشکەرە سەربازییەکانی ئیمارات لە یەمەن ، زیاتر لە ٥٠ بۆ ٧٥% یان دەرچوونە .
ئەبووزەبی ٩٠ هەزار سەربازی یەمەنی لە باشووری یەمەن ڕاهێنان پێکردووە و فەرماندەکانی لەشکەرەکانی ئیمارات هەروەها لەم ووڵاتەدا ئامادەییان هەیە .
هێزەکانی ئەمریکاش لە یەمەن ئامادەییان هەیە و لەگەڵ ئیماراتییەکان لە سەر بابەتی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تیرۆریسم هاوکاری دەکەن .
سەربازانی ئیماراتی لە بەرەنگاربوونەوەی ڕاستەوخۆ بەشادری بەرفراوانیان نەبووە و کاری ئەوان چاودێری لە سەر ئۆپراسیۆنگەلی زانیاری و ئێستێخباراتی و ڕێکخستنی ئۆپراسیۆنەکان و ڕاهێنانی هێزەکان بوو .
ئیمارات جگە لە یەمەن ، هێزەکانی خۆی لە بەندەر ی " عەسەب " ئیریترە شی کەم کردووەتەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە