پەیامی کورد … ترامپ: بەهێزە دەگەڕێمەوە
دۆناڵد ترەمپ، رایدەگەیەنێت؛ پارتێکى نوێ دروست ناکات، بەڵام بە بەهێزى دەگەڕێتەوە، دەشڵێت: چوار ساڵى ناوەزەم پێشکەشکرد، بەڵام زۆرم ماوە ئەنجامى بدەم.
دواى زیاتر لە مانگێک لە جێهێشتى کورسى سەرۆکایەتى ئەمەریکا، دۆناڵد ترەمپ جارێکى دیکە دەرکەوتەوە و رایگەیاند: هەموو ئەو دەنگۆیانە رەت دەکەمەوە کە باس لە دروستکردنى پارتێکى نوێ دەکەن، من لە کۆمارییەکان جیانابمەوە و لە هەموو کاتێک یەکگرتووتر و بەهێزتر دەبێت.
دۆناڵد ترەمپ کە لە کۆنفرانسى کۆنسێرڤەتیڤەکان بەشداریکرد وتیشى: هەموومان گەشتێکى سەرسوڕهێنەرمان دەستپێکرد، بەڵام هێشتا گەشتەکە کۆتایى نەهاتووە و دەرفەت ماوە بۆ جارى سێیەم لە دیموکراتەکان ببەمەوە، دەشزانم " بیرم دەکەن"، بۆیە بە بەهێزى دەگەڕێمەوە.
ترەمپ، وەک هەمیشە هێرشەکانى بۆسەر جۆبایدن_ى سەرۆکى ئەمەریکا دەستپێکرد و وتى: بایدن، پیاوێکى کارەساتبارە لە سەرۆکایەتیکرد، مانگێکى خراپى تێپەڕاند کە وێنەى نەبووە، خراپى ئەو پیاوە ئەوەیە دژى کار و خێزان و سنور و ژن و زانست و وزەیە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە