پەیامی کورد ... ئەمریکا ٢٧ دۆمینی سەر بە ئێرانی داخست
وەزارەتی دادی ئەمریکا ٢٧ دۆمینی ماڵپەڕەکانی سەر بە سپای پاسدارانی ئێرانی کە ویستوویانە لە هەڵبژاردنەکاندا دەستێوەردان بکەن، داخست.
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٤ی تەشرینی دوومەی ٢٠٢٠، وەزارەتی دادی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، ئەو ٢٧ ماڵپەڕە بەهۆی بڵاوکردنەوەی زانیاریی هەڵە داخراون.
لەو پێوەندییەدا مانگی ڕابردووش وەزارەتی دادی ئەمریکا لە بەیانییەیەکدا بڵاوی کردەوە، ٩٢ دۆمینی ئێنتێرنێتی (Internet domain) کە لەلایەن سپای پاسدارانی بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاریی نادروست کەڵکی لێ وەرگیراوە، سڕیوەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە