پەیامی کورد... به‌رپرسانی ئێران: ته‌قینه‌وه‌كانی تۆڕی گاز، هێرشی تیرۆرستی بووه
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، تەقینەوە لە بۆرییەکی گاز له ناوه‌راستی ئێران روویدا و دوای رووداوه‌كه‌ش به‌رپرسانی ئێران وتیان كه دوو ته‌قینه‌وه له تۆڕی دابه‌شكردنی غازی ئێران روویداوه‌و كاره‌كه "تیرۆرستی" بووه.
ئاژانسی فرانس پرێس به‌پێی لێدوانی، جەواد ئوجی، وەزیری نەوتی ئێران بڵاویكرده‌وه:" ئەو تەقینەوانەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە یەکێک لە تۆڕەکانی هێڵی گواستنەوەی غاز لە سێ ناوچەی پارێزگای فارس روویاندا، هێرشی تیرۆرستی بوون".
وتیشی:" ئامادەکاریمان کردبوو بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراوی هاوشێوە، بۆیە لەکاتی رووداوەکەی ئەمڕۆدا بە ده‌ستبه‌جێ روبەڕوی بووینەوە"، ئه‌م لێدوانه‌ی وه‌زیری ناوبراویش له‌كاتێكدایه كه تائێستا هیچ گروپ و لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشه رانەگەیاندووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە