پەیامی کورد ... کۆرۆنا لە ئەمریکا سنووری ٤٠٠ هەزار کەسی تێپەڕاند .
ژماره‌ی تووشبووانی ڤیرووسی كۆرۆنای نوێ له جیهاندا ملیۆنێك و ٤٣٠ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند، تووشبووانی ئه‌مریكاش گه‌یشتنه زیاتر له ٤٠٠ هه‌زار كه‌س.
به‌پێی ئاماره‌كانی ماڵپه‌ڕی (www.worldometers.info)ی تایبه‌ت به ئامار و داتاكان، كه به‌رده‌وام ژماره‌ی قوربانییان و چاكبوونه‌وه‌ی ڤیرووسی كۆرۆنا له جیهاندا نوێده‌كاته‌وه، ژماره‌ی تووشبووانی ڤیرووسه‌كه له ته‌واوی جیهاندا گه‌یشتۆته زیاتر له ملیۆنێك و ٤٣٢ هه‌زار كه‌س، هه‌روه‌ها زیاتر له ٨٢ هه‌زار و ١٠٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، له به‌رامبه‌ردا زیاتر له ٣٠٢ هه‌زار كه‌س له ته‌واوی جیهاندا ڤیرووسهكهیان تێپه‌ڕاندووه و چاكبوونه‌ته‌وه.
زۆرترین ژماره‌ی تووشبووان له ووڵاتانی جیهاندا، له ئه‌مریكا تۆماركراون، كه تووشبووانی ڤیرووسه‌كه له‌و ووڵاته سنووری ٤٠٠ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند و ویلایه‌تی نیویۆرك پشكی شێری به‌رده‌كه‌وێت.
به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان، تا ئێستا له ئه‌مریكا ٤٠٠ هه‌زار و ٥٤٠ كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و ١٢ هه‌زار و ٨٥٧ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه، ته‌نها ٢١ هه‌زار و ٧١١ تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه.
زۆرترین ژماره‌ی تووشبووان به ڤیرووسه‌كه له ئه‌مریكا، له ویلایه‌تی نیویۆرك تۆماركراون، كه تاوه‌كوو ئێستا به‌ته‌نیا له‌و ویلایه‌ته نزیكه‌ی ١٣٩ هه‌زار كه‌س تووشی ڤیرووسه‌كه بوون، 5 هه‌زار و ٤٨٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٤ هه‌زار و ٥٩٠ تووشبووش له ویلایه‌ته‌كه چاكبوونه‌ته‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە