سەرۆك بارزانی و ئەیاد عەللاوی لەسەر چەند خاڵێک لەبارەی حکومەتی داهاتووی عێراق رێککەوتن

سەرۆك بارزانی و ئەیاد عەللاوی لەسەر چەند خاڵێک لەبارەی حکومەتی داهاتووی عێراق رێککەوتن

پەیامی کورد    ...   سەرۆك مەسعوود بارزانی لەگەڵ د. ئەیاد عەللاوی و شاندێکی یاوەری کۆبووەوە و لەسەر سێ خاڵ لەبارەی حکومەتی داهاتووی عێراق رێککەتن.

لە کۆبوونەوەکەدا بە وردی باس لە پێشهاتەکانی ڕەوشی عێراق و ناوچەکە و بابەتی پێکهێنانی حکوومەتی ئینتیقالی داهاتووی عێراق کرا و هەردوولا لەسەر ئەم خاڵانە رێککەوتن:

یەکەم: هەردوولا جەختیان کردەوە کە عێراق پێویستی بە مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەیە بۆ ئەوەی هاوکاری ووڵات بکەن لە ڕووبەڕووبوونەی مەترسی تیرۆر، بەتایبەتییش بە ڕەچاوکردنی جموجۆلەکانی ئەمدواییەی داعش.

دووەم: عێراق وڵاتی فرەیی و پێکهاتەکانە و هیچ لایەنێکی سیاسی ناتوانێ لەبارەی بڕیارە چارەنووس سازەکانی دەوڵەت و داهاتووەکەی، تاکڕەوی بکات، چوونکە ئەوە دەبێتە هەڕەشە لەسەر یەکپارچەیی ووڵات و ئاشتی کۆمەڵایەتی.

سێیەم: پێویستە پێکهاتەی حکوومەتی داهاتوو نوێنەرایەتی هەمووان بکات و هەموو پێکهاتەکانی عێراق بەشداری تێدا بکەن تا یەکانگیری نیشتمانی و خواستە ئاشتیخوازانەکانی خۆپێشاندەران و بزاڤی جەماوەری، بگرێتەخۆی.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە