پەیامی کورد ... بەپەلە ... زۆرێک لە شوێنەکان دەکرێنەوە
فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، لە سبەینێوە، نۆرینگە پزیشکییەکان لە هەولێر بە رێکاری پێویست دەکرێنەوە.
راشیگەیاند، لە دوای ٢٤ی مانگ بازاڕەکان دەکرێنەوە و بڕیاریش لەسەر دەستبەکاربوونەوەی تاکسییەکان دەدەین.
دڵنیایی دا کە لە دوای ٢٤ی مانگ، زۆربەی شوێنە داخراوەکانی هەولێر دەکرێنەوە.
هۆشداریشدا، هێشتا مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا ماوە و دەبێت هاووڵاتیان پابەند بن، روونیشیکردەوە، تا شەوی ٢٣ـی مانگ کاتژمێر ١٢، قەدەغەی هاتووچۆ بەردەوام دەبێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە