پەیامی کورد ... دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی پاراستنی هاوپەیمانی کوردەکان لە سووریا دڵنیاییداوە.
لیندزی گراهام، سیناتۆری باڵای کۆماری خوازەکانی ئەمریکا لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی نووسیویەتی، " لە ئەنجامی کۆبوونەوەکەم لەگەڵ دۆناڵد ترمپ زۆر شتم زانیوە کە دڵنیاکەرەوەن ".
"ترامپ پێی ڕاگەیاندنم کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەسەر سێ بنەما دەبێت، یەکەمیان، داعش بە تەواوەتی کۆتایی پێبێت، دووهەم، ئێران بۆشاییەکە پڕناکاتەوە، هەروەها خاڵی سێهەمیش بریتییە لە پاراستنی هاوپەیمانە کوردەکانمان لە سووریا".
گراهام هەروەها ڕایگەیاندووە، ترامپ لەگەڵ ژەنڕاڵ و هاوپەیمانەکانی واشینتۆن کاردەکات ئەو سێ بنەمایە لە سووریا بەدیبهێنێت لە سووریا، دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا.
پێش کۆبوونەوەی لەگەڵ ترامپ، سیناتۆر لیندزی گراهام رایگەیاند، "داوا لە سەرۆک ترامپ دەکەم لەگەڵ ژەنەڕاڵەکاندا دابنیشێت و چاو بە بڕیارەکەیدا بخشێنێتەوە، ئەمەش بۆ ئەوەی پەلە نەکەین و دڵنیابینەوە لەوەی کە بڕیارێکێ ڕاستمانداوە و گرەنتی ئەوەمان هەبێت کە ڕێکخراوێکی تووندوتیژ دووبارە سەرهەڵنەداتەوە، هەروەها بۆ ئەوەش کە سووریا ڕادەستی ئێرانیەکان نەکەین."
گراهام، هۆشیاریداوە کە "کشاندنەوەی هەموو هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا زیان بە ئاسایشی ئەمریکا دەگەینێت، و ڕێگەخۆشکەر دەبێت کە ڕێکخراوی داعش ڕیزەکانی یەکبخاتەوە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە