پەیامی کورد ... ڕۆژی ٢٣ی ئەیپریل نزیکەی ٣٠٠ سەرباز و هەروەها ٤ تانک و ٢٠ دەزگا ئۆتۆمبێلی جەنگی سەربازی پیادە لە فەڕەنساوە دەچێتە ناو خاکی ئێستۆنییەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئەم بابەتە لە لایەن ناوەندی ڕۆژنامەوانی باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە ئێستۆنی ڕاگەێندراوە .
لەم ڕاگەێندراوەدا هاتووە ئەم سەرباز و کەل و پەلانە لە شاری تاپا لە ئێستۆنی ، لە دووری نزیکەی ١٤٠ کیلۆمەتری لە سنووری ڕووسیاوە جێگیر دەکرێن . سەربازانی فەڕەنسەوی لە چوارچێوەی کاروبار و فەرمانی ناتۆ بۆ بەهێزکردنی ئامادەیی سەربازی ئەم یەکیتییە لە ووڵاتانی باڵتیک و لەهێستان لە ئێستۆنی ئامادە دەبن .
ئەم گرووپە سەربازنییە بریتییە لە سەربازانی تیپی دووهەمی ئەرتەشی فەڕەنسا و کەسانی لۆژیۆنی دەرەکین . هەروەها کەل و پەلی سەربازی لە ڕێگای ڕەیلی قیتارەوە دەگەێندرێت .
باڵیۆزخانەی فەڕەنسا ڕوونیکردەوە کە سەربازانی وولاتەکەی تا کۆتایی ئەمساڵ دەچنە ناو خاکی ئێستۆنییەوە .ڕووسیا لەم سالانەی دواییدا لە جمووجووڵی بێوێنەی ناتۆ لە سنوورە ڕۆژئاواییەکانی خۆی قسە دەکات . ناتۆ بە کارەکانی خۆی لەم بابەتەوە پەرەی داوە و ئەمەی وەکوو " بەربەستێک بۆ داگیرکارییەکانی ڕووسیا ناو دەبات ." مۆسکۆ بارەهای بار بە بۆنەی بەربڵاو بوونەوەی هێزەکانی ناتۆ لە ئەورووپا نیگەرانی خۆی دەربڕیوە. کرێملیت پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ڕووسیا هەڕەشە لە هیچ کەسێک ناکات بەڵام بە هەوڵە مەترسیدارەکانی خۆی بۆ گەیشتن بە سوودمەندییەکانی خۆی دەستە وەستان نامێنێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە