پەیامی کورد ... ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆماریخواز و دیموکراتی پەرلەمانی نوێنەرانی ئەمریکا لە کاردانەوە بە کوشتنی ترسناکی خاشقجی لە کونسولگەری عەرەبستان دا لە ئێستانبوڵ ، پێش بینی پیلانێکیان سەبارەت بە " ڕاوەستاندنی بەپەلەی " فرۆشی چەک و تەقەمەنی و هاوکاری سەربازی بەم ووڵاتە خستە ڕوو .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە العالم ، بە پێی ئەم پیلانە ، دەبێ هەموو هاوکارییە ئەمنییەتی و فرۆشی چەک بە عەرەبستانی سەعوودی ڕابگیرێت .
هەر لەمبارەوە ، " جەیمز مەکگۆرک " بەرپرسی کۆمیسیۆنی یاساکانی پەرلەمانی نوێنەرانی ئەمریکا ووتی : زیاتر لە سەد ڕۆژ لە کوشتنی خاشقجی ڕۆژنامەنووس لە ڕێگای حکوومەتی عەرەبستان لە بینایەی کونسولگەری سەعوودیە لە تورکیا تێپەردەبێت . مەجلیسی سێنا بە ڕێکەوتن ئەم تاوانە ترسناکەی عەرەبستانیان مەحکووم کرد بەڵام مەجلیسی نوێنەران بێ دەنگی هەڵبژرادووە
ئەو هەروەها ووتی : ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کە مەجلیسی نوێنەران بە ئاشکرا ڕابگەێنن کە کارێکی وەها وەحشیانە چ تاوانێکی هەیە . بهێڵن بە فرۆشتنی چەک و هاوکاری سەربازی بە عەرەبستان کۆتایی بهێنین .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە