پەیامی کورد ... بە ئەگەری زۆر وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەرەوە عێراق دەڕوات
ئەم زانیارییانە دوای ئەوە دێت کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەفەرەکەی بۆ بەرلین هەڵوەشاندەوە
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە هۆکاری زۆر گرینگ و ئەمنییەتی بەپەلە سەفەرەکەی خۆی بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ بەرپرسانی ووڵاتی ئالمانیا لە بەرلین هەڵوەشاندەوە ، و ئێستا وا چاوەڕوان دەکرێت فڕۆکەکەی پۆمپێئۆ بەرەو عێراق بەڕێ کەوێت ئەویش هۆکارەکەی بۆ بابەتی گرینگ و چارەنووس سازی ئەمنییەتی نەتەوەیی ئەمریکا ڕاگەێندراوە .
وا پێدەچیت هەڕەشەکانی ئێران دوای ئەوەی چەند ڕۆژ پێش بە بارهەڵگری زۆر گەورە و بە پێش چاوی خەڵکانێکەوە گواستنەوە مووشەک لە ناو خاکی هەرێم و لە ناوچەی سەوز تێرامانی زۆر قورس و مەترسیداری بە دواوە بێت و چاوەڕوانی کاردانەوەکانی ڕژیمی ئێران دەکەن
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە