سلێمانی/ ئەو کەسەی تەقەی لە کارمەندێکی ئاسایش کردبوو دەستگیر کرا

سلێمانی/ ئەو کەسەی تەقەی لە کارمەندێکی ئاسایش کردبوو دەستگیر کرا

پەیامی کورد … سلێمانی/ ئەو کەسەی تەقەی لە کارمەندێکی ئاسایش کردبوو دەستگیر کرا

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، هێزەكانیان تەقەكەرێكیان دەستگیركرد كە كارمەندێكی ئاسایشی بریندار كردبو، پاشان هەڵاتبوو. 

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "شەوی یەكشەممە دوای ئەوەی مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن  گوێبیستی دەنگی تەقە دەبن لەنزیك گۆڕستانی هەواری تازە، بۆ ئەو مەبەستە دەچنە شوێنی روداوەكە و لەگەڵ گەشتنی هێزەكانی پۆلیس تۆمەتبارەكە تەقە دەكات و هەڵدێت، بەڵام هێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتن دەستگیری دەكەن و دەست بەسەر دەمانچەكەیدا دەگرن". 

 

ئاماژەی بەوەشكردوە، پاش ناردنی بۆ بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕ بۆ لێكۆڵینەوە دەركەوتوە تۆمەتباركە تەقەی لە كارمەندێكی ئاسایشی سلێمانی كردوە كە لە ئەركدا بوە و برینداری كردوە.

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی باسی لەوەشكردوە، لەئێستادا تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە بەندە بەپێی ماددەی 31/405، ناوبراو پێشتر سزادراو بوە لەسەر مادەی هۆشبەر.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە