ڕووسیا و ئێران ڕێکەوتن لەسەر زیادکردنی بەرھەمھێنانی نەوت بەبڕی یەک ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا دەکەن.
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاژانسی ھەواڵی “ تاس ”ی ڕووسی بڵاویکردەوە کە وەزیری نەوتی ئێران، بیژەن زەنگەنە لەگەڵ وەزیری وزەی ڕووسیا ئەلیکساندەر نۆڤاک ڕێکەوتوون کە ھەردوو ووڵات بە ھاوبەشی بەرھەمھێنانی نەوت بە یەک ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا زیاد بکەن.
هەروەها ئەلیکساندەر نۆڤاک لەگەڵ بیژەن زەنگەنە لە کۆبوونەوەیەکدا کە لە مۆسکۆ بەڕێوەچوو ژمارەیەک پرسی گرینگیان تاوتوێکردووە لەوانە پرسی زیادکردنی بەرھەمھێنانی نەوت لە داھاتوودا، ئەویش لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکەی ڕێکخراوی ئۆپێک.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری وزەی ڕووسیا و وەزیری نەوتی ئێران ھەڵسەنگاندنیان بۆ زیادبوونی خواست لەسەر سەرچاوەکانی ووزە لە جیھان، ھەروەھا بەرزبوونەوەی نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕکاندا، کردووە.
بە پێی ئاماری وەزارەتی وزەی ڕووسیا، بەرھەمھێنانی نەوت لەو ووڵاتە گەیشتووەتە ١١ ملیۆن و ٢٢ ھەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا و ھاوکات بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی ئۆپێک، بەرھەمھێنانی نەوتی ئێران گەیشتووەتە سێ ملیۆن و ٤٥ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە