پەیامی کورد ... سه‌رۆكی ڕووسیا، ڤلادیمیر پوتین، له‌میانەی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش دا دوایین دۆخی ڤەنزوئێلای خستووه‌ته به‌رباس.
دیمیتری پێسكۆڤ، ووته‌بێژی كرێملین ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ڤلادیمیر پووتین، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی ڕووسیای كۆكردووه‌ته‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی دوایین دۆخی ڤەنزوئێلا كراوه و رایگه‌یاند، “جه‌خت له نیگه‌رانییه‌كان سه‌باره‌ت به ڕوونكردنه‌وه‌كانی هه‌ندێك ووڵات به نیازی ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی ڤەنزوئێلا، كراوه‌ته‌وه”.
هاوكات ماریا زاخارۆڤا، ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هۆڵه‌ندادا رێككه‌وتوون كه له‌رێگه‌ی دوورگه‌كانی كوراچاو-ه‌وه هاوكاریی مرۆیی بگه‌یننه ڤەنزوئێلا و واشینتۆن ی به نانه‌وه‌ی پشێویی له ڤەنزوئێلا تاوانباركردبوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە