ڕووسیا گرنگترین فڕۆکەخانەی کیێڤ کۆنترۆڵ دەکات

ڕووسیا گرنگترین فڕۆکەخانەی کیێڤ کۆنترۆڵ دەکات

پەیامی کورد... ڕووسیا گرنگترین فڕۆکەخانەی کیێڤ کۆنترۆڵ دەکات

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا بڵاویکردۆتەوە، هێزەکانیان توانیویانە کۆنترۆڵی یەکێک لە گرنگترین فڕۆکەخانەکانی کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا بکەن.

ئیگۆر کۆناشینکۆڤ وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاندوە، لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕەوە تا ئێستا هێزەکانیان توانیویانە 3 هەزار و 491 دامەزراوەی سەربازی ئۆکراینا خاپوور بکەن.

کۆناشینکۆڤ وتوشیەتی: ڕۆژی شەممە 12-3 هێزەکانی ڕووسیا بە چەکی دور مەودای زیرەک توانیویانە چەند ئامانجێکی سەربازی گرنگی ئۆکراینا بپێکن و لەڕێگەی هێزێکی تایبەتیشەوە دابەزنە ناو فڕۆکەخانەی ڤاسیلکۆڤ لە باشووری شاری کیێڤ کە ناوەندی سەرەکی دەزگای هەواڵگری ئەلیکترۆنی ئۆکراینایە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە