دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە: زیاتر لە ١٢٪ی هەرێمی کوردستان

دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە: زیاتر لە ١٢٪ی هەرێمی کوردستان

پەیامی کورد... دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە: زیاتر لە ١٢٪ی هەرێمی کوردستان

عەبدولڕەحمان سدیق سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ڕێژەی سەوزایی لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ١٢.٤.

عەبدولڕەحمان سدیق لە لێدوانێکیدا بۆ فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم باسی لەوە کردووە، بەپێی ئەو ڕوپێویەی هەر دوو ڕێکخراوی GIZی ئەڵمانی و FMIی فینلاندی بۆ ماوەی دوو ساڵ لەسەر هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، ڕێژەی سەوزایی ١٢.٤٪ە، وەک دەستەی ژینگە دەیانەوێت ئەوەندەی دیکە ڕێژەکە بەرز بکەنەوە.

باسی لەوەشکردووە، بەهۆی تۆپبارانی وڵاتانی دراوسێ لە ساڵی ٢٠١٩ بۆ ٢٠٢٠ نزیکەی یەک ملیۆن دۆنم دارستانەکان لە کوردستان سووتان، پرۆژەیەکیان هەیە پێی دەگوترێت "لەبری سەوزکردن" هەر لەو پرۆژەیە لە ساڵی ڕابردوودا ٦٠٠ هەزار مەتر دووجایان بە کەرتی تایبەت لە بواری شارەوانیدا سەوز کردووە و پەیوەندییان لەگەڵ وەزارەتی شارەوانیدا هەیە، لە هەوڵی ئەوەدان هەر پرۆژەیەک کە مۆڵەت وەردەگرێت، دەبێت لە ٢٥٪ی سەوزایی بێت.

سەرۆکی دەستەی پاراستن و ژینگە ئەوەشی خستووتە ڕوو، لە ڕووی پیسبوونی هەواوە هەرێمی کوردستان نەگەیشتووەتە ئاستی مەترسیدار و هەوڵیش بۆ کەمکردنەوەی هۆکارەکانی پیسبوونی هەوا دەستی پێکردووە، ئەم مانگە یاخود مانگی داهاتوو بەنیازی بەستنی کۆنفرانسێکی ژینگەیین، تێیدا پێشنیاز و ڕای وەزارەت و لایەنی پەیوەندیداری تایبەت بە ژینگە تاوتوێ دەکرێت.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە