پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک کرد
سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەرکەوتنی یانەی دھۆک بەسەر یانەی ئیتفاقی سەعوودی پیرۆزباییەک ئاراستەی یانەکە دەکات و دەستخۆشی لە سەرۆک و وەرزشوانان و ھەوادارانی یانەی دھۆک دەکات.
چوارشەممە، ١٢ـی ئاداری ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) پیرۆزبایی لە یانەی دھۆک و وەرزشوانان و ھەوادارانی یانەکە کرد بە بۆنەی سەرکەوتنی یانەکە بەسەر یانەی ئیتفاقی سەعوودی لە چوارچێوەی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەندئاوی عەرەبی.
سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان وێڕای دەستخۆشی لە سەرۆک و تەواوی وەرزشوانان و ھاندەرانی یانەی دھۆک، ھاوکات ھیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتری بۆ خواستوون.
ئەمشەو، یاری نێوان یانەی دهۆك و یانەی ئیتیفاقی سەعوودی لە یاریگەی نێودەوڵەتی دهۆك بەڕێوەچوو، كە تێیدا، یانەی دهۆك لەنێو یاریگە و هاندەرانی خۆی سەركەوتنێكی گرینگی تۆمار كرد و گەیشتە یاری كۆتایی جامی یانەكانی كەندئاو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە