پەیامی کورد ... سەرلەنوێ كەنیسە مێژووییەكەی نۆتردام بۆنیان دەنرێتەوە
دوای ئەوەی بەهۆی ئاگرێكی گەورەوە کەنیسەی مێژوویی نۆتردام سووتا سەرۆكی فەڕەنسا بڕیاریدا و ڕایگەیاند، سەرلەنوێ كەنیسە مێژووییەكەی نۆتردام بۆنیان دەنێتەوە وهیودارە پڕۆسەی بۆنیاتنانەوەی كەنیسەكە لە ماوەی پێنج ساڵدا ئەنجامبدرێت.
سەبارەت بە سووتانی كەنیسەی مێژویی نۆتردام كە شەوی دووشەممە 15ی نیسان ئاگرێكی گەورە لە كەنیسەكەدا كەتەوە و دوای 14 كاتژمێر دوێنێ سێشەممە ئاگرەكەی كوژێنرایەوە، ئیمانۆئێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا لەمیانی لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا بە دووبارە بۆنیاتنانەوەی كەنیسەكەی بەڵێنیدا و بۆ جاری دوەم ووڵامدانەوەی خۆپیشاندەرانی ووڵاتەكەی دواخست.
ماكرۆن لە لێدوانەكەیداڕایگەیاند : " سەرلەنوێ و بەشێوەیەكی جوانتر نۆتردام بۆنیاتدەنێینەوە و هیواخوازم لەماوەی پێنج ساڵدا بتوانین ئەو كارە ئەنجامبدەین، دەتوانین ئەو ڕووداوە بگۆڕین بە هەلێك بۆ یەكبوونمان".
لەبارەی ووڵامدانەوەی داواكاری خۆپیشاندەرانی ووڵاتەكەیەوە كە لەوبارەیەوە ماوەی دو مانگە گفتوگۆ و دانووستانی سەرتاسەری لە ووڵاتدا ئەنجامدەدرێت و بڕیاروابوو لە ساتە وەختی سوتانی كەنیسە مێژووییەكەی فەرەنسا لە راگەیندراوێكدا وەڵامی خۆپیشاندەران بداتەوە و گۆڕانكاری سیاسی رابگەیەنێت ماكرۆن وتی، "ئێستا كاتی كار و چالاكی سیاسی نیە".
هاوكات ماكرۆن لە درەنگانی شەوی دووشەممە، 15 ی نیسان سەردانی شوێنی ئاگركەوتنەوەكەی كرد و هەر لەو كاتەدا بڕیاریدا كەنیسەی نۆتردام-ی كاتێدرایی (كاتولیكی) سەرلەنوێ بنیاتبنێتەوە.
دوای كەوتنەوەی ئاگرەكە، بەشێوەیەكی فراوان لە سەربانی كەنیسەكە بڵاوبووەوە و تا بەشی سەرەوەی كەنیسەكە بە تەواوی ئاگری گرت و بەهۆیەوە تەواوی سەربانەكەی داڕما.
بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكان نزیكەی 400 كارمەندی ئاگركوژێنەوە تەواوی ئەو شەوە لە هەوڵی كوژاندنەوەی ئاگرەكەدا بون و دوای 14 كاتژمێر توانیویانە كۆنتڕۆڵی ئاگرەكە بكەن.
دوا بەدوای ئەو ڕووداوە ژمارەیەكی زۆر لە ملیاردێران وكۆمپانیا و دەسەڵاتدارانی ناوخۆی ووڵات پارەیان بەخشیە كەنیسەكە بۆ سەرلەنوێ بۆنیاتنانەوە و نۆژەنكردنەوەی.
پاش تێپەڕبوونی تەنها 24 كاتژمێر لە ڕووداوەكە، بڕی 845 ملیۆن دۆلار بۆ ئەو كەنیسەکە كۆكرایەوە كە 500 ملیۆن دۆلار لەو بڕە پارەیە لە لایەن هەرسێ خێزانی ئیمپراتوری پاشایەتی "كیرینگ" و "ئێل.فی.ئێم.ئێچ" و "لۆریاڵ" بەخشراوەتە كەنیسەكە.
ریمی ئیتس، داواكاری گشتی فەڕەنسا لەبارەی چۆنیەتی ڕوودانی ئاگركەوتنەوەكەوە ڕایگەیاند، "هیچ شتێك نیە بە ڕوونی ئاماژە بەوەبكات ئاگرەكە بە ئەنقەست ولە لایەن یەكێكەوە ئەنجامدرابێت" و ئاماژەی بەوەشكرد "50 كەس لە لێكۆڵینەوەدان بۆ لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە