بەم هۆکارەوە فەلاکەت و کۆتایی جیهان ڕادەگەێندرێت

بەم هۆکارەوە فەلاکەت و کۆتایی جیهان ڕادەگەێندرێت

پەیامی کورد     ...    بەم هۆکارەوە فەلاکەت و کۆتایی جیهان ڕادەگەێندرێت  .

قەشە و جالاکی تەلەفزیۆنی ئەمڕۆ چاورشەممە لە پەیامیکدا رایگەیاند خودا هەواڵی پێداوە کە دۆناڵد ترامپ براوەی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەمریکایە و جیهان یش ٥ ساڵی دیکە بە بەرکەوتنی ئەستێرەیەک کە بەر گۆی زەوی دەکەوێت لەناو دەچێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، پەت ڕابینسۆن ، قەشەی بەناوبانگی ئەمریکی یە . ئەو یەکێک لە ڕابەرانی دەستڕؤیشتووی ئیڤانجلێستهایە لە ئەمریکا و خاوەنی کۆمپانیای تەلەفزیۆنی ئائینییە .

ئەو ڕایگەیاند : خودا هەواڵی پێمداوە کە ترامپ براوەی هەڵبژاردنەکان دەبێت و جیهان ٥ ساڵی دیکە کۆتایی پێدێت هەرچەندە ئەمە بەو مانایە نییە کە لە ماڵەوە دابنیشین و دەنگمان بە ترامپ نەدەین بەڵکوو دەبێ بڕۆینە دەرەوە و هەر کارێک لە دەستمان بێت ئەنجامی دەدەین .

ئەم پیاوە ٩٠ ساڵەیە پێش بینی کردووە فەلاکەت و ماڵوێرانییەکی گەورە لە ئەمریکا و جیهان دوای هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا ڕوو دەدات تا ئەو جێگایەی کە ناڕەزایەتییە مەدەنییەکانی زۆر زیاتر دەبن و چەندین بار نیازی کوشتنی ترامپ دەدرێت هەر بەو شیوەیەی کە هێرش دەکرێتە سەر ئیسرائیل .

ئەو هەروەها ڕایگەیاند : کۆتایی جیهان بە شەڕی ئەتۆمی نابێت .

هەرچەندە ئەم قەشە ئەمریکییە کە میلیۆنان کەس لەمم ووڵاتەدا بەدوایدا دەڕۆن پێش بینی گەلێکی هەبووە کە بە هیچ شێوەیەک ڕاست دەرنەچوونە تا ئەو جێگایەی کە ئەو لە ساڵی ١٩٧٦ پێش بینی کردبوو کە جیهان لە ساڵی ١٩٨٢ دا بە کۆتایی دێت بەڵام ڕووینەدا. ئەو هەروەها لە کتێبێکی خۆیدا بە ناوی " هەزارەی نوێی " کە لە ساڵی ١٩٩٠ بڵاویکردەوە کە جیهان لە ٢٩ی ئەپریلی ٢٠٠٧ دا بە کۆتا دەگات کە ئەمەش ڕاست دەرنەچوو .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە